Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 13:24

کۆمپانیای ئەپڵ گۆڕانكاری له‌ قه‌باره‌ و دیزانی ئایفۆن ده‌كات

کوردستان TV
100%

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زه‌ئینفۆرمه‌یشن، ئەپڵ بەنیازە قەبارەی ئایفۆنەکە کەمبکاتەوە کە بڕیارە لە کۆتایی ساڵی 2025دا بڵاوبکرێتەوە، له‌گه‌ڵ خستنه‌ بازاڕی ئایفۆن له‌ جۆری نوێ. 

بەگوێرەی پێنج سەرچاوەی ئاگادار لەم بابەتە، ئەپڵ پرۆژەکەی به‌ D23 ناوبردووە کە دەبێتە دیزاینێکی گەورەی ئایفۆن، هەروەها تێچووی زیاتری دەبێت لە ئایفۆن پرۆ ماکس کە نرخی 1200 دۆلارە.

دەنگۆی ئایفۆنەکان لەسەر بنەمای توێژینەوەیەكه‌ لەلایەن جێف پو، شرۆڤەکاری کۆمپانیای وەبەرهێنانی هایتۆنگ کە بنکەکەی لە هۆنگ کۆنگە، بڵاوکراوەتەوە.بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زه‌ ئینفۆرمه‌یشن، ڕەنگە قەبارەی شاشەی مۆبایلە داهاتووەکە بۆ ئایفۆنی ستاندارد 6.12 ئینج بێت، بۆ مۆدێلەکانی پرۆ ماکسیش 6.69 ئینج بێت.

 لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کامێرای دواوەی مۆبایلە داهاتووەکە لە ناوەڕاستی سەرەوە دەبێت نەک لە لای چەپی سەرەوە. 

سەرەتای ئەم مانگە کۆمپانیای ئەپڵ ئایپاد پرۆیەکی نوێی مینی ئایپاد پرۆی خسته‌بازاڕه‌وه‌.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.