Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 19:19

له‌ گه‌رمیان تانکەرێک گڕی گرت و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%


تانکەرێک لەسەر ڕێگەی کەلار – خانەقین گڕی گرت و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە16ی5ی2024، عه‌قیدی ماف په‌روه‌ر عەلی جەمال، گوتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە نزیک گوندی شێرەوەنی نێوان کەلار-خانەقین تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لە کاتی بەتاڵکردنی بەنزینی تانکییەکەی گڕی گرت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  لە ڕووداوەکەدا شۆفێری تانکەرەکە کە لەدایکبووی 1990یە و دانیشتووی کەلارە گیانی لەدەستدا.

 عه‌قیدی ماف په‌روه‌ر عەلی جەمال، گوتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو کە تەرمی قوربانییەکە بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کرا و لێکۆڵینەوەش لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.