Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 19:11

یەکەمجارە لە مێژووی خۆیدا بەحرەین میوانداری لووتکەی کۆمکاری عەرەبی دەکات

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی5ی2024، لە مەنامەی پایتەختی بەحرەین 33هەمین لووتکەی کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەدەچێت، کە یەکەمجارە ئەو وڵاتە میوانداری ئەو لووتکەیە دەکات.

لە ساڵی 1946ەوە کە کۆمکاری عەرەبی یەکەم کۆبوونەوەی لە قاهیرە ئەنجامدا، تا ئێستا بەحرەین ئەوە یەکەمجارە میوانداری ئەو لووتکەیە دەکات.

بەپێی هەواڵێک کە لە ئاژانسی فەڕمی بەحرەین BNAدا بڵاوکراوەتەوە، سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی و پادشای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم و سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس و سەرکۆماری عێراق، عەبدولڵەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی لوبنان، نەجیب میقاتی و سەرکۆماری مۆریتانیا، محەمەد وەلەد شێخ ئەلغەزوانی و سەرکۆماری کۆمۆرۆس، غەزالی عوسمان گەیشتوونەتە مەنامە.

لە 33هەمین لووتکەی کۆمکاری عەرەبیدا گفتوگۆ دەکرێت سەبارەت بە پرسە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.