Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 21:06

بەهۆی رووداوەكەی ئەمڕۆ سێ رۆژ ماتەمینی لە گەرمیان راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

بەهۆی رووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمڕۆی رێگەی كەلار – كفری كە بەهۆیەوە چوار قوتابی كچ بەهۆی وەرگەڕانی پاسی گواستنەوەیەان گیانیان لەدەست دا و حەوت قوتابی تریش بریندار بوون، ماتەمینی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان راگەیەنرا.

جەلال شێخ نووری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند: ڕووداوە ناخ هەژێنەکەی ئەمڕۆ سێشەممە کە لەسەر ڕێگای کەلار – کفری ئۆتۆمبیلێکی خوێندکاران وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار کچە قوتابی بە ناوەکانی (دانیا ئەحمەد لەتیف، کەوسەر ئەحمەد لەتیف، شەم سامان و ئارەزوو سەردار) گیانیان سپارد و حەوت قوتابی تر برینداربوون، لەناخەوە دڵتەنگ و خەمباری کردین.

ڕاشیگەیاند: ئەم ڕووداوە نیگەرانی و خەمباری سەرجەم چین و توێژەکان و خەڵکی گەرمیان و کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا.

هەروەها رایگەیاند: ئەم ڕووداوە بۆ هەموو لایەک جێگەی داخ و پەژارەیەکی قووڵە، وەک هاوخەمییەک بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ئەو ڕووداوە ناخهەژێنە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا ماتەمینی گشتی ڕادەگەیەنین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.