Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 19:15

نێچیرڤان بارزانی و فایەق زێدان پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ كرد

کوردستان TV
100%

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، تاوتوێی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ فايه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق، ستايشى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى به‌ڕێزى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاتدا كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ تاران و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، تاوتوێ كرا.‌

ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

بڕیاریشە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لەو سەردانەدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.