Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 12:25

چەكدارانی داعش هێرشیان كرد و كوژراو و برینداری زۆر هەیە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو چەكدارانی داعش لە گوندێكی سنووری نێوان هەردوو پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین پەلاماری خاڵێكی سوپای عێراقیان داوە و بەهۆیەوە فەرماندەی فەوج و چوار سەربازی عێراقی كوژراون.

هێرشەكەی ئەمشەوی چەكدارانی داعش بۆ سەر خاڵێكی هێزەكانی فەوجی 2 سەر بە لیوای 91ی پیادەی سوپای عێراق بووە لە نزیک گوندی شێخ محەمەد سەر بە شارۆچكەی دۆر لە نزیك پارێزگای سەڵاحەدین.

لە ئەنجامی هێرشەكەدا فەرماندەی فەوجەكە بەناوی عەقید روکن خالید ناجی و چوار سەرباز تر كوژراون، هەروەها 8 سەربازی دیکەش بریندابوون.

هێرشەكە لەكاتێكدایە كە دوێنێ یەكشەممە چەكدارانی داعش بە چەكی قەناس كامێرای حەراڕی بنكەیەكی سوپای عێراقیان لە پارێزگای دیالە كردبووە ئامانج و تێكیان شكاندبوو.

فۆتۆ: وێنەی ئەو ئەفسەرەی لە هێرشەكەی ئەمشەوی چەكدارانی داعش كوژراوە:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.