Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 19:07

سوپای ئەمریکا تێکشکاندنی چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حووسییەکانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن تێکشکاندووە کە لەلایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن ئاراستەکرابوون.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لەچوارچێوەی بەرگریکردنی لەخۆیان، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە کەنداوی عەدەن تێکشکاندووە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکانیانەوە لە یەمەن، ئاراستەکرابوو.

ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە ھێزەکانیان سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریای سوور تێکشکاندووە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حووسییەکانیانەوە لە یەمەن، ئاراستەکرابوون.

باسی لەوەش کردووە کە تێشکاندنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، زیانیان بە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە ناوچەکە نەگەیاندووە.

تا ئێستا، حوووسییەکان ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.