Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:56

ئەمڕۆ دوو كەس دەستیان بەر ئامێری گۆشت كەوت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری هەولێر دوو كەس دەستیان بەر ئامێری گۆشت كەوت و بەهۆی نەشتەرگەرییەوە لە نەخۆشخانەكان ژیانیان رزگار كرا.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر بڵاوی كردەوە: لە ماوەیەکی کەمدا دوو حاڵەتی هاوشێوە گەیشتنە نەخۆشخانەکەمان، ئەویش ڕاکێشانی دەستی نەخۆشەکان بە هۆی ئامێری گوشت هاڕینەوە بوو.

بڵاویشی كردەوە: خۆشبەختانە بە هەوڵی پزیشکان و کارمەندانی فریاکەوتن و بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەكەمان، توانرا ژیانی هەردوو كەسەكە ڕزگار بکرێت و هەروەها دەستیشیان لە بڕینەوە ڕزگار بکرێت.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر دەستخۆشی لە بەشی چاککردنەوە و ئەندازەی نەخۆشخانەكەیان كرد کە هەوڵی زۆریان دا بۆ ڕزگارکردن و بڕینەوە ئامێری گۆشت هاڕینەکان.

داواشی لە هاووڵاتیان كرد کە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە ئامێرانە بکەن تاوەکو تووشی حاڵەتی هاوشێوە نەبنەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.