Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 18:09

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 5/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کرد بوو.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێ کرا .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان ، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی ئیسپانیا پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پشتیوانیی و هاریکاریکردنی لە سەرخستنی ئەرکەکەی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.