Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:37

له‌ خولی ئیتاڵیا رۆما و یۆڤانتۆس یه‌كسانبوون و له‌پریمه‌رلیگیش چێڵسی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر وێستهام تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ڕی 35ی خولی ئیتاڵیا، شه‌وی رابردوو یانه‌ی رۆما میوانداری یانه‌ی یۆڤانتۆسی كرد، یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ به‌ ئه‌نجامی 1-1 به‌ كۆتاهات. 


گۆله‌كه‌ی رۆما له‌ رێگای یاریزان لۆكاكۆ له‌ خوله‌كی 15 تۆماركرا، گۆله‌كه‌ی یۆڤانتۆسیش بریمه‌ر له‌ خوله‌كی 31 تۆماری كرد.

به‌و ئه‌نجامه‌ش یۆڤانتۆس به‌ 66 خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می رێزبه‌ندی خولدایه‌ و رۆماش به‌ 60 خاڵ له‌ پله‌ی پێنجه‌مدایه‌.


له‌ گه‌ڕی 36ی خولی نایابی ئینگلیزیش یانه‌ی چێڵسی به‌ ئه‌نجامی پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر وێستهام یونایتد تۆماركرد.

پێنج گۆله‌كه‌ش له‌ رێگای یاریزانان  کۆڵ پاڵمەر و کالاگەر ومادویکى و نۆکیلاس جاکسۆن دوو گۆڵ تۆماركران.

به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش چێڵسی به‌ 54 خاڵ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی له‌ پله‌ی حه‌وته‌مه‌.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.