Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 21:46

پێشانگای بازاڕی گەشتیاریی عەرەبی به‌ به‌شداری شاندێکی گەشتوگوزاری کوردستان لە دوبەی بەڕێوە ده‌چێت

کوردستان TV
100%

شاندێکی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە یاوەریی ژمارەیەک کۆمپانیای گەشتیاریی کوردستان، بەشداری دەکەن لە پێشانگای بازاڕی گەشتیاریی عەرەبی (ATM) کە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی 5 تاوه‌كو 9ی ئایار لە شاری دوبەی، وڵاتی ئیماراتی یەکگرتوویی عەرەبی بەڕێوەده‌چێت.

پێشانگاکە بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا و دامەزراوەی گەشتیاریی وڵاتان بەڕێوەدەچێت و بە یەکێک لە پێشانگە هەرە گرنگەکانی جیهان لە بواری گەشتیاری ئەژمار دەکرێت.
هاوکات بۆ یەکەمین جاریشە زیاتر لە 70 کۆمپانیای گەشتیاری و فرۆکەوانیی هەرێمی کوردستان هاوشانی شاندی گەشتوگوزار لە ستاندی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بەشدار دەبن.

ئامانج لە بەشداریکردن بریتییە لە ناساندن و بەبازاڕکردن بۆ شوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاشناکردنی بەشداربووانی پێشانگا بە سروشت و تەنهایی و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە بنیادنانی شارستانیەت و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان کۆمپانیا گەشتیارییەکانی کوردستان و وڵاتانی بەشداربوو بە مەبەستی راکێشانی سەرنجی گەشتیاران.

شاندی گەشتوگوزاری کوردستان پێک دێت لە بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، بەڕێوەبەری گشتیی پرۆژەکان و بەڕێوەبەری داهات لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەڕێوەبەری کاروباری کارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، سەرجەم بەڕێوەبەرانی ڕاگەیاندن و بەبازاڕکردن لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و فەرمانبەری بەڕێوەبەری بەبازارکردن لە دەستەی گەشتوگوزار.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.