Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 20:07

لە ئێران 2 بەندکراو لە سێدارە دران

کوردستان TV
100%


بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئایاری 2024، سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە بەندیخانەی قزلحیساری کەرەج جێبەجێکرا کە بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرابوون.

رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو بەندکراوی خەڵکی کوهده‌شت بە ناوەکانی مەجید بەراتی و فەرزاد گەڕاوەند، لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێکرا.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەش داوه‌، ئەو دوو بەندکراوە حەوت ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرابوون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ڕابردووش بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان بۆ ژووری تاکە کەسی گواسترابوونەوە.

 له‌ كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو رایگه‌یاندووه‌، سێ ڕۆژ پێش ئێستاش لە بەندیخانەی ناوەندی شاری تەبرێز سێ بەندکراوی دیکە لە سێدارەدران. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.