Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 12:52

کوژرانی بەرپرسێكی داعش و دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی دیکە لە پارێزگای سەڵاحەددین ڕاگەیاندرا

کوردستان TV
100%

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، کوژرانی بە ناو فەرماندەیەکی مەفرەزەی داعش و دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی دیکەی لە پارێزگای سەڵاحەددین، ڕاگەیاند.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی سەعییەوییە باشووری قەزای سامەڕا سەربە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و ژمارەیەک تیرۆریستی داعش ڕوویداوە.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکەدا، بە ناو فەرماندەیەکی مەفرەزی داعش بە ناوی (محەمەد ئینتیخاب محەمەد حەسەن) کوژراوە و دوو تیرۆریستی دیکەش دەستگیرکراون.

ھەروەھا باسی لەوەشکردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سێ حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە خاپوورکراوە و دەستیش بەسەر بڕێک تەقەمەنیدا گیراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکەدا، دوو پۆلیسی فیدراڵی کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.